هەوڵەکانمان بۆ قایلکردنی دۆستە ئەمەریکایـیەکانمانه بەڕێکەوتنى ناوکیـی له گه ل ئيران

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و ژان ئیڤ لودغیان هاوتا فەڕەنسایـیەکەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە بەرلین ئ ڕايانگەیاند.

لودغیان گوتی هەفتەی داهاتوو بڕیارەکەی ئەمەریکا هەرچیەک بێت فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لەسەر ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە دەمێننەوە. دەڵێت چونکە تاکە ڕێگەیە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لودغیان وتىی ” پـێمان وانیە پاساوێک هەبێت بۆ کشانەوە لەم ڕێکەوتنە، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ قایلکردنی دۆستە ئەمەریکایـیەکانمان بەو ڕێکەوتنەوة.”

ماس لای خۆیەوە گوتی”مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکەین، بەڵام وەک ژان ئیڤ گوتی دەمانەوێت پابەندی ئەم ڕێکەوتنە ببین.”

باسی لەوەش کرد لە چەند هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک پـێشنیاری باش کراون، بەڵام هیچ وردەکاری زیاتری نەدا.

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *