دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی هەواڵێك به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵێكی هەفتەنامەی (ئاژانس) به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارتی رێككه‌وتنیان كردوه‌ لە هەردو پارێزگای نەینەوا و كەركوكدا دەنگەكانیان ئاڵوگۆربكەن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

لە ژمارەی (87)ی 9/5/2018 ی هەفتەنامەی (ئاژانس) دا هەواڵێكی چەواشەكارانە سەبارەت بە رێككەوتنێكی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكراوەتەە گوایە لە هەردو پارێزگای نەینەوا و كەركوكدا دەنگەكانیان ئاڵوگۆربكەن..
ئێمە لەدەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەت دەكەینەوە كە هیچ بنەمایەكی نیە و درۆیەكی هەڵبەستراوە , بە شێكە لە پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن, ئەگەر نا با بەڵگەكانیان بخەنە روو..
جەماوەری گەلەكەمان دڵنیادەكەینەوە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هیچ رێككەوتنێكی ژێربەژێری لەگەل هیچ لایەنێك و حزبێك و گروپێكدا نیە, بەپێویستیش دەزانین رایبگەیەنین كە ئەگەر (ئاژانس) ئە هەواڵە راستنەكاتەوە بە مافی خۆمانی دەزانین كە سكاڵای یاسایی لەسەریان تۆماربكەین.

دەزگای هەڵبژاردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
9/5/2018

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *