عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانداریی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران ده‌ڵێت: “ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بایه‌خی خۆی له ده‌ستدا، واشنتن پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران داده‌ڕێژێت”.
موسه‌وی هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یشی و ده‌ڵێت: “ئه‌و زیانه گه‌وره‌ی به‌ر ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌وت، به‌هۆی دانیشتن بووه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر یه‌ك مێز و به‌و رێگه‌یه شه‌رعییه‌ت به واشنتن دراوه”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانی ئیسنای ئێرانی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌شی ئێران گوتوویه‌تی: “ده‌بێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سعوودیه‌ش ببێته وانه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له ئه‌مریكا نزیك ببێته‌وه”.
ش.ك