ئەمریکا یەکەم کاروانی فڕۆکەی جەنگی “ئێف-35” رادەستی حکومەتی تورکیا دەکات

سەرەڕای هەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ پێنەدانی چەکی قورس بە تورکیا، رۆژی 21ی حوەزەیرانی ئەمساڵ ئەمریکا پێنج فڕۆکەی جەنگی جۆری “ئێف-35” رادەستی سوپای تورکیا دەکات، ئەوەش لەکۆی 30 فڕۆکە جەنگی لەو جۆرە كه برياره مانگی داهاتوو ئەمریکا یەکەم کاروانی فڕۆکەی جەنگی “ئێف-35” رادەستی حکومەتی تورکیا دەکات.

رۆژی 21-6-2018 لە مەراسیمێکدا لە ئەمریکا یەکەم کاروانی ئەو فڕۆکانە دەدرێنە تورکیا، کە سەرەڕای ناکۆکییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی، ئەمریکا بە هاوپەیمانی ستراتیژی خۆی ناویدەبات و هەردوولاش هاوپەیمانی بەهێزی ناتۆن.

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *