کۆمسیۆن بۆ دەنگدەران: هەر پێشێلکارییەک دەبینن بە بەڵگەوە تۆماری بکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، هەر پێشێلکاریەک دەبینن بە بەڵگەوە تۆماری بکەن و لەڕێگەی کۆمیسۆنەوە سکاڵا تۆمار بکەن.

سەعید کاکەیى ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە ئەوە کرد، تکایە هەر پێشێلکاریەک دەبینن، بە بەڵگەوە تۆماری بکەن و بیکەنە سکاڵایەکی فەرمی و لە ڕێگای نووسینگەکانی کۆمسیۆنەوە (هۆبەی سکاڵا) بەرزیان بکەنەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن.

ئەوەشی ڕاگەیاند،  تکایە کەس راستەوخۆ بۆ من سکاڵا بەرز نەکاتەوە چونکە دوورە لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن.

هاوکات ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارەکانی هەرێم دەستیپێکرد و هەتا کاتژمێر شەشی ئێوارەش بەردەوام دەبێت.

هەر ئەمڕۆ ڕزگار حەمە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،   زیاتر له‌ ٩٤٣  هه‌زار و ٦٣٩ كه‌س له‌ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ لەو رێژەیەش زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ده‌گرێته‌وه.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئەو مەبەستە هەزار و ٧٩ ناوەندی دەنگدانی تایبەت لە ٢١ وڵات کراونەتەوە و  لەو ڕێژەیەش ٩٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاى هەولێر ٤٥ بنکەى دەنگدانى تایبەت تێدا کراونەتەوە و لە دهۆک ١٥ بنکە و لە سلێمانی و هەڵەبجەش ٣٣ بنکە و لە کەرکوویش ١٥ بنکە کراونەتەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *