ئەفیگدۆر لیبرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، هێرشێكی فراوانمان كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئێران لەسوریا، كە زیانێكی زۆر لەژێرخانی سەربازی ئەو وڵاتە دراوە.
ئەفیگدۆر لیبرمان راشیگەیاند، هێرشەكە بۆ كۆتایی هێنانە بەئەژموونی ئێران لەسوریا، بەتایبەتی لەرووی سەربازییەوەو لەو پرۆسەیەش بەردەوامدەبین.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشی موشەكیان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئێران لەسوریا ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەو بنكانەی تایبەت بوون بەسوپای قودسی ئێرانی.
ش.ك