نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر پرۆسەی هەڵبژاردن وەك پێویست بەڕێوەناچێت

 

كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ی ئایاری 2018 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە عێراق و 21 وڵات بەڕێوەدەچێت و لە بەغدای پایتەختی عێراق و چەند ناوچەیەكی دیكە لەپارێزگاكان سەرەتای پرۆسەكە لە چەند بنكەیەك بۆ ماوەیەك بەهۆی كێشەی هونەری دوخرا.

 

سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی زانیارییەكان لەچەند بنكەیەكی دەنگدان بەهۆی كێشەی هونەری پرۆسەی دەنگدانەكە بۆ ماوەیەك ڕاگیراو بەو هۆیەشەوە قەرەباڵغییەكی زۆر دورست بووە.
لەسلێمانی بەهۆی كەمی كارمەند و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر پرۆسەی هەڵبژاردن وەك پێویست بەڕێوەناچێت و بەو هۆیەوە تا دێت قەرەباڵغی زیاتر لە بەردەم بنكەكانی دەنگدان دروست دەبێت ئه وه ش له ديارترين كيشةكانه.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *