رێژەی دەنگدەرانی تایبەتی راگەیێندرا

کۆمسیۆن رێژەی دەنگدەرانی تایبەتی راگەیێند

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رێژه‌ى به‌شداریکردنی ده‌نگدەرانی له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت راگه‌یاند و رێژه‌كه‌ سه‌دا ٧٨,٧٤بووە.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند “لەسەرتاسەری عێراقدا رێژەی دەنگدانی تایبەت لە سەدا ٧٨,٧٤بووە”.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە “لە سەرتاسەری عێراق ١٥ سکاڵا تۆمارکراوە لەو ڕێژەیەش دو سکاڵای فراکسیۆنە کوردەکان تۆمارکراوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانییەوە تا ٦:٠٠ی ئێوارە، بەبەشداری ٩٤٣ هەزار دەنگدەر لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *