ئیسرائیل رێگە نادەين ئێران لە سووریا بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێرانی بە ئاراستە کردنی مووشەک بۆ بەرزاییەکانی جۆلان ھێڵی سووری بەزاند و ھێرشە تووندەکەی سوپای وڵاتەکەشمان وەڵامی بەزاندنی ئەو ھێڵە سوورە بوو. ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، یەك مووشەکی ئێرانیش لەسەر خاکی ئیسرائیل نەکەوتووەتە خوارەوە. ھۆشداریدا کەمپینەکەیان بەردەوام دەبێت و رێگە نادەن ئێران لە سووریا بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت.

ناتانیاھۆ، گوتی: “ئێران ھێڵی سووری بەزاند. وەڵامەکەی ئێمەش لەبەرامبەر بەزاندنی ئەو ھێڵە سوورەبوو. ھێزە سەربازییەکانمان ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا. چالاکیەکەی ئێران شکستی ھێنا. ھیچ مووشەکێکی ئێرانی لە خاکی ئیسرائیل نەکەوتووەتە خوارەوە. کەمپینەکەمان بەردەوام دەبێت و سیاسەتیشمان روونە، رێگە نادەین ئێران بنکەی سەربازی خۆی لە سوریا جێگیر بکات.

راشیگەیاند: “نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بدات سوپای قودس بنکەی سەربازی لە سووریا دابنێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *