سبەینێ لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ ١٢ی ئادار، لایەنە سیاسییەکانی ھەڵەبجە دوایین کۆبوونەوە بەمەبەستی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکە لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجام بدەن، سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش دەڵێت”سبەی موژدەی کۆتایی هێنان بە گرفتەکانی هەڵەبجە ڕادەگەیەنین”.

سەلام کەریم سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، لەلێدوانێکدا بۆ باسک نێت ڕایگەیاند:”وەک بزووتنەوەی ئیسلامی دەست پێشخەریمان کردوە لە پێناو هەڵەبجە و ئومێدمان هەیە سبەی موژدەی کۆتایی هێنان بە گرفتەکانی هەڵەبجە ڕابگەیەنین”.


ڕاشیگەیاند:”کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی تەواوی حزبەکانە و ڕێکخراوی کوردستان ڕێکی دەخات درێژە پێدەری کۆبونەوەی هەشتی مانگە کە ڕامانگەیاند بۆ ۱۲ـی مانگ کۆبونەوەی کۆتاییە لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی بزووتنەوەی ئیسلامی”.


لەسەر پرسی بەخشینی پۆستەکان سەلام کەریم زانیاری نەدرکاند و تەنها ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە ئەوەی کردومانە لە پێناو خەڵکی هەڵەبجە و هەڵەبجە بووە بە پێی زانیاری ئێمە ئەگەر لایەنەکان پێشنیار و داواکاری نوێ نەکەن پێش یادی هەڵەبجە واژۆ لەسەر ناوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن.

‌‌
دوای دەیان کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە و نەگەشتنە ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا و دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، سبەی لە بارەگای بزووتنەوەی ئیسلامی جارێکی تر کۆدەبنەوە و بە پێی زانیاریەکانیش کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەی کۆتایی ناو دەبرێت و وابڕیارە کۆتای بە هەموو کێشەکان بهێنێت.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *