سەرکردایەتی یەکێتی وردەکاری نەخشەڕێگاکەی بۆ دۆخی هەرێم ڕاگەیاند

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وردەکاری نەخشەڕێگاکەی بۆ دۆخی هەرێم ڕاگەیاند و لە ١٢ خاڵدا لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێم قسەی کردووە.

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی قۆناغی ئه‌مرۆی كوردستان و پێویستی ‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌ و كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌زگا شه‌رعیه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و یه‌كخستنی وزه‌و توانای هه‌موو لایه‌نه‌كان  بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە سەرکردایەتی یەکێتی نەخشەڕێگاکەی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم پەسەنکردووە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نەخشەڕێگاکە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەندکراوە.

١ په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كوردستان، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی- پارتی، یه‌كێتی-گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردستان.

٢ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم – به‌غدا.

٣ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستان.

٤ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.

٥ قۆناغی دوای داعش و ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان.

٦ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم.

٧ چاره‌سه‌ركردن  و رێكخستنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم.

٨  پێداچوونه‌وه‌و به‌شه‌فافكردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز.

٩  چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان.

١٠ پاكسازی و چاكسازی له‌داموده‌زگاكانی  حكومه‌ت له‌گه‌نده‌لی، مشه‌خۆری، بیرۆكراسی.

١١ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌ مافێكی ڕه‌وا و یاسایی و دیموكراسیانه‌ی گه‌لی كوردستانه‌و گه‌ل خۆی بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆی ئه‌دات و یه‌كێتی خه‌باتی بێووچانی له‌مێژینه‌ی درێژه‌پێ ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی.

١٢ جێ به‌جێ كردنی ماده‌ی ١٤٠، كه‌ ماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵه‌.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات “باس له‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانگاری له‌ ئۆرگانه‌كانی حزب و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی كراوە و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌، به‌پێی پسپۆری و شاره‌زایی، پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پڕبكرێـته‌وه ‌و گۆڕانكاریه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێن”.

دوای پشووه‌كانی راپه‌رین و نه‌ورۆز، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌كانی درێژه‌پێده‌دات، بۆ تاوتوێ كردن و بڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌ر پرسەکان.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *