وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ یەكشەممە پشووی فەرمی دەبێـت لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم.
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، سبەی یەك شەممە ١٣ی مانگ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی..
ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی عێراقیش سبەینێ یەكشەممەی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا كردە پشوو.
ب.هـ