حزبه كان لە سلێمانی له كۆبوونەوەدان سیستەمی ئەلكترۆنی هاككراوه

سەرچاوەیەكی تایبەت بە “باسك”ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە سلێمانی و لە گردی زەرگەتە دەستی پێ كردووە.

سەرچاوەكە گوتی، لەو كۆبوونەوەیە بڕیاری هاوبەش دەدرێت لەسەر ئەنجامی دەنگەكان لە پارێزگای سلێمانی كە پێمان وایە ” سیستەمەكە هاككراوە”.

هاوكات مستەفا عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەنجامەكانی سلێمانی دەكرێت و دەستكاری دەنگی لایەنەكان كراوە.

دواى ئه وه ى ئەمڕۆ دەنگدانی گشتیی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو، یەكێتی بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە لە سلێمانی سیستەمی ئەلكترۆنی هاككردووە و دەستكاری دەنگی لایەنەكانی كردووە، ئێستە حزبەكان داواكارن كە سندوقی دەنگدان لەو شارە بە دەست هەژمار بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *