ماڵپه‌ری (به‌غداد الیوم ) ئاشكرايكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئهنجامهبهرایهكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرا بوو ،یه‌كێتی نیشمانی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری (به‌غداد الیوم ) راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌شاری سلێمانی هێزه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی چر له‌شه‌قامه‌كان ته‌قه‌یان كردوه ،به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی خۆشی و شادی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆتۆمهتی ئه‌و خیانه‌ته‌ی ده‌درێته پاڵیان .
هه‌مان سه‌رچاوه‌شه وى رابردوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستی هێناوه به‌شێك بووه له رێكه‌وتنی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری لاهور تاله‌بانی ، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی ، له (16) ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامیاندا و هێزێكی عێراقی هاتنه نێو شاری كه‌ركوك.
ش.ك