سەركردەی یەكەمی 6 لایەنی سیاسی یەكەم كۆبونەوەی لوتكە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 12 ی ئایار ئەنجامدا

 بەبەشداری سەركردەی یەكەمی 6 لایەنی سیاسی یەكەم كۆبونەوەی لوتكە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 12 ی ئایار لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی لە هەولێر بەڕێوەجوو 

ئەمڕۆ 14-5- 2018 هەریەك لە عومەری سەید عەلی و بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر و ماموستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەردانی ماموستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتو ويانكرد لە هەولێر و یەكەم كۆبونەوەی لوتكەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنيان ئەنجام درا لەدژی دەستكاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و یاریكردن بە دەنگەكان.

ئه مه له كاتيكدايه هةموان بييان وايه ساخته كارى كراوه له هه لبزاردنه كان و لە شەوی 12 ی ئایار بە چەند كاتژمێرێك دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی بەرایی دەنگەكان چوار لایەنی سیاسی لە مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە و بڕیاری رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان دا.

دوێنێ‌ 13 ی ئایاریش 6 لایەنی ئۆپۆزسیۆن كۆبونەوە و بڕیاری رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان دا و داوایان كرد هەڵبژاردنەكان ەلە هەرێمی كوردستان و كەركوك دوبارە بكرێتەوە بەهۆی ئەو دەسكاریكردنە زۆرەی كە لەئەنجامەكاندا كراوە.

هەروەها بڕیاریاندا چەند لیژنەیەكی هاوبەش دروست بكەن بۆ سەردانی بەغدا و لایەنە سیاسیە عەرەبیەكان باڵیۆز و كونسوڵخانەی وڵاتانی دونیا.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *