هيشتا چین و فەڕەنسا و ڕوسیا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئێران پابەندن بە ڕێکەوتنەکەوە

کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بۆ سەر ئەو کۆمپانیا ئەوروپییانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن، ئەمەش دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوە مایک پەمپێۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیادا باسیان لە هاریکارییەکان کردووە سەبارەت بە ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێذەر ناوەرت دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران وتی ” وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی جەختیان لەوە کردۆتەوە کە بەرژەوەندیی بەهێزیان هەیە لەوەدا کە ڕێگە بە ئێران نەدەن پەرە بە چەکی ناوەکیی بدات و بەرپەرچی چالاکییەکانی ئێران بدەنەوە کە بوونەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.”

جێی ئاماژەیە تا ئێستا چین و فەڕەنسا و ڕوسیا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئێران پابەندن بە ڕێکەوتنەکەوە کە سنوورێکی داناوە بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و لە بەرامبەریشدا سزاکانی سەر ئێران بەرزکراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

 

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *