پێدانی كاره‌با له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

بەڕێوەبەری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر لە مانگى ڕەمەزاندا پلەکانى گەرما بەرزتر نەبێتەوە و لۆد لەسەر وێستگەکان دروستنەبێت پلانمان هەیە لە ڕەمەزاندا ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتیان.

 ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی پارەی سوتەمەنى و ئیشپێکردنی چەند یەکەیەکی تر لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، بۆئەوەى بتوانن کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا وەک خۆی بمێنێتەوە.

ئومێد محەمەد ڕاشیگەیاند، کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا بەندە بە زیادبوونى خواستى هاوڵاتیان لەسەر کارەبا و ئەگەر پلەکانى گەرما زۆر بەرزببنەوە ئەوان کاتژمێرەکانى کارەباش کەمدەکات.

ئەوەشی وت، ئەوان پلانیان داناوە کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا لە مانگى ڕەمەزاندا لە ١٤ کاتژمێر کەمتر نەبێت و ئەوەی تریش موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵانە لە سەرەتای وەرزی هاویندا کاتژمێرەکانی پێدانى کارەبا زۆر کەم دەبێـتەوە و بەرپرسانى کارەباش دەڵێن، بەهۆی زیادبوونى خواستى هاوڵاتیان و نەبوونى سوتەمەنى بۆ ئیشپێکردنى سەرجەم وێستگەکان ئەم کێشەیە دروستدەبێت.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *