دانیشتوانی ئورفا کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی گەشتیاریی ئایینیی، پێیان خۆشە بە بۆنەی رەمەزانەوە تا پارشێو لە شوێنە پیرۆزەکانی ناوچەی گەشتیاریی باڵکڵیگۆل، کاتەکانیان بەسەربەرن.
باڵکڵیگۆل کە بە گەورەترین ئەکواریۆمی سرووشتیی لە جیهاندا دادەنرێت و لە لایەن شوێنکەوتووانی هەر سێ ئایینە ئاسمانییەکەوە وەک شوێنێکی پیرۆز تەماشا دەکرێت، هەموو ساڵێک میوانداریی هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیی دەکات.
دوو لەو شوێنانەی کە لە ناوچەی باڵکڵیگۆل بەسەردەکرێنەوە، مزگەوتی رەزوانییە و قەڵای ئورفان. زۆرینەی دانیشتوانی ئورفا و شارۆچکەکانی، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران کە روویان لە شارەکە کردووە، دوای ئەوەی بەربانگ دەکەنەوە و رۆژووەکانیان دەشکێنن، بە ناوچەکەدا دەگەڕێن و کاتەکانیان بەسەردەبەن.
گەشتیاران تا بەربانگ دەریاچەکانی خەلیل رەحمان و عێن زڵێخا دەگەڕێن و لەو شوێنە مێژووییانە وێنەی زۆر دەگرن و ژمارەیەکیشیان بەدەم پێدانی خواردن بە ماسییەکان و نزاکردن کاتەکانیان بەسەردەبەن و رۆژەکەیان بەڕێدەکەن.
هه‌ندێ له هاووڵاتییان به خواردنی كه‌بابی جگه‌ر پارشێویان كرد كه ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌دا.
مه‌حموود بیتیك کە یه‌كێكه له گه‌شتیاران به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به هۆی ئه‌وه‌ی به رۆژ به‌ڕۆژوون كاته‌كانی شه‌و دێنه‌ده‌ره‌وه.
بیتیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شوهه‌وای ره‌مه‌زانی شاره‌كه جیاوازه و گوتی: “دوای به‌ربانگ شار جوانییه‌كی جیاوازی ده‌بێت. سه‌ردانی مه‌قامی ئیبراهیم ده‌كه‌ین. بۆ ئێمه جیاوازه و هه‌میش کەشێک ده‌گۆرین”.
هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی قادری ئه‌نساری، باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هاووڕێیانیدا به ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاون و به هۆی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌واوه زیاتر به شه‌ودا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌نساری پێشنیازی بۆ هه‌مووان كرد كه به‌تایبه‌تی كاته‌كانی شه‌و جوانی باڵكڵیگۆلو ببینن.
ب.هـ