ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
جەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستان
خەڵکی سەربەرز و و دۆست ولایەنگرانی لیستی ۱۷٥
بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
لە کاتێکدا بارودۆخی عێراق و کوردستان هێندە پڕ کێشەو گەندەڵی و خەڵکی لەوپەڕی بێ ئومێدی ژیانیان دەکرد و زۆر کەسیش بە تەواوی لە هەرێمی کوردستان توڕە و بێزار بوون لە حکومەت و لایەنی دەسەڵات کە بیست و حەوت ساڵە ئەم هەموو نەهامەتیانەی ڕوبەروی کوردستان کردەوەو تاکە ڕێگاش بۆ کۆتای هێنان و شکست پێهێنانیان سەرسندوقی دەنگدان بوو .
بزوتنەوەی ئیسلامیش بەوپەری پەرۆشی بۆ پێک هێنانی لیست و بەرەی ئیسلامی بێ هیچ مەرجێک پشتیوانی لە لیستی ۱۷٥ ی یەکگرتووی ئیسلامی براکرد و بەوپەڕی هەوڵیشەوە هەوڵماندا بۆ سەرخستنی ئەولیستە و لیستەکەش بەدەمەوە هاتنێکی باشی لەلایەن جەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستانەوە لێکرا ئەوپێشوازیەش ئەوپەڕی دڵنیای سەرکەوتنی بە هەموان بەخشی .
بەڵام بەداخەوە چاوەڕونیەکەمان بۆ سەرکەوتن و سوجدە و ئاهەنگ تا ئێوارەی ڕۆژی دەنگدان بوو تا ئەو کاتەی کە بەو پیلان و پلانە دەنگە ڕاستەقینەکان سەرو بن کران و دەنگدانیش کرا بە هاو کێشەیەکی چارەسەرنەکراو بە سودی چەند لایەنێکی دیاری کراو
ئەم دەستکاریەش کە ئامانجی یەکەم لیستی ۱۷٥ بوو کە ئەوپەڕی دەستکاری دەنگە ڕاستیەکانی کرا.
لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت ئەوە بە تەواوی جەماوەری کوردستان ودەنگدەرانی لیستی ۱۷٥ و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕا بگەیەنین کە بە پێی ئامار و داتاکانی دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی
لیستی ۱۷٥ بەشێوەیەکی زۆر دەنگەکانی لە چاو هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەڵکشاو و تەواوی کاندیدەکانیشمان ڕێژەیەکی زۆ بەرزی دەنگیان بەدەست هێنا و بە تایبەت لە بازنەی سلێمانی کە بەپێی داتاکانی ئێمە دەنگەکانمان لەو سنورە بەڕادەیەک بەرزبووەتەوە کە لە ٪۳٠ زیاتر بووەئەمەش جێگای دڵخۆشی ئێمە و دەست خۆشی دەنگدەرانی بەڕێزە
هەرچەند ئێمەچاوەڕێمان کرد تا کۆمیسیۆن ئەو ساختەکاری و یاری کردنە بە هەست و دەنگی ئازادی دەنگدەر ڕابوەستێنێت و بێ لایەنی خۆی بسەلمێنێت بەڵام بەداخەوە دوا ئەنجام هەمان ئەو ئەنجامە بوو کە لایەنەکانی دەسەڵات لە پێنج خولەکی دوای داخستنی سندوق ڕایان گەیاند کە بەوەش زۆر گومانی کرد بەڕاست
لە کۆتایدا دڵنیایی بە دەنگدەرانی لیستی ۱۷٥ و کاندیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەدەین دەنگەکانتان ئامانەتی گەردنی ئێمەیەو سازشی لەسەر ناکەین
لێرەشەوە دوپاتی برایەتی و پشتیوانی لە یەک لیستی ئیسلامیەکان و بەردەوامی لە کاری پێکەوە بونیش لەولایەنانە دەکەین کە ئێستا لەبەرەی چاکسازی و دژی تەزویر و گەندەڵی کوردستان و عێراقن
دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامی
۱۹/٥/۲٠۱۸

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *