ئەو دانیشتنەی لەسەر ساختەكاری دەكرێت، یەكێتی و پارتی بایكۆتی دەكەن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەو دانیشتەی بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت نیسابی یاسایی تەواو ناكات و یەكێتی و پارتیش بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەن.
موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: بڕیارە كاتژمێری یەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر داوای 81 پەرلەمانتار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.
هەروەها ووتیشی: لەبەر ئەوەی دانیشتنەكە لەبەرژەوەندی لیستە گەورەكان نیە پێم وانیە نیسابی یاسایی تەواو ببێت بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەكە، هەر یەك لە حیزبەكانی یەكێتی و پارتی بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكەن.
جێگای ئاماژەبۆكردنە شەش لایەنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەنجامدانی ساختەكاری و دزینی دەنگەكانیان، ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان ڕەتكردەوەو داوای دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژارەكە دەكەن.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *