ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەى پیتاندنى یۆرانیۆم دەکات

دامەزراوەى وزەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەى پیتاندنى یۆرانیۆم دەکات و ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەوروپاش پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت دەستدەکەنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

عەلی ئەکبەر ساڵی سەرۆکى دامەزراوەى وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر وڵاتانى ئەوروپیش وەک ئەمریکا پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبن ئەوا دەستبەجێ دەستدەکەنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم و مادەکانى تری ئەتۆمی بە ڕێژەى ٢٠% .

 ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی ڕێککەوتنى ئەتۆمی ئێران کە ئەمریکا لێی کشایەوە، دەبێت ئێران تەنها بەڕێژەى ٣% یۆرانیۆم بپیتێنێت بۆ ماوەى ١٠ ساڵ کە لە دامەزراوەکانى ئەتۆمی کارەبا بەکاردەهێنرێت.

بە زانستى سەربازی بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێویستە لە یۆرانیۆم و ئاست بەرزی پیتێنراو بە ڕێژەى ٩٠% بە کاربهێنرێت بۆ دروستکردنى بۆمبێکى ئەتۆمی.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دواى کشانەوەى ئەمریکا وڵاتانى ئەوروپا دڵنیاییان دایە ئێران کە ئەگەر پابەندبێت بە ڕێککەوتنەکەوە ئەمانیش پابەنددەبن پێوەى.

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *