پرۆسەكانی ساختەكاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وڵات قوبرس بووە

وردەكاری پرۆسەی گەورەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكات ڕۆژنامەیەی عەرەبی: لەدەرەوەی وڵات بە زەبری پارە و هەماهەنگی كەسانی ناو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامدراوە.
له لێدوانی یەكێك لە پاڵێوراوەكانی هەلبژباردنی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: لە وڵاتی لوبنان و لە بەیروتی پایتەختەوە لەلایەن كەسێكی نێوەندگرەوە، پەیوەندیم پێوەكرا كە پەیوەندیان بە چەند لایەنێكی ناو كۆمسیۆنەوە.
ئەو سەرچاوە دەڵێت” ئه وان كۆمپیوتەر و سێرڤەرەكانی كۆمسیۆن لەدەستیان بووە و دەتوانن بە ویستی خۆیان دەنگەكان زیاد و كەم بكەن، تەنانەت دەنگدانی تایبەتیش دەتوانن دەستكاری بكەن”.

رۆژنامەكه  ئاشكراشی كردووە كە سەنتەری سەرەكی پرۆسەكانی ساختەكاری لە وڵات قوبرس بووە و ساختەكاریەكان بەهیچ شێوەیك ناتوانرێت ئاشكرا بكرێت تەنها بە بژاردنەوەی دەستی نەبێت ئه ويش ئيستا شيوينراوه.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *