سوپای ئه مريكا: لیستی سائیروون هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق‌و ئەمریكا نابێت

لەبارەی بردنەوەكەی موقتەدا سه در،جەنراڵ جۆزف ڤۆتێل فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا، یەكەم كاردانەوەی وڵاتەكەی لەبارەی بردنەوەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

جەنراڵ جۆزف ڤۆتێل لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بردنەوەی هەڵبژاردن لەلایەن لیستی سائیروون هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق‌و ئەمریكا نابێت بەتایبەتی لەڕووی سەربازییەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، كە سوپای ئەمریكا لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ سوپای عێراق بەردەوامبێت، لەوكاتەشی كاندیدی سائیروون پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كه بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق لیستی سائیروون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر براوەی یەكەم بووەو بەپێی یاسا، دەبێت كاندیدی سەرۆك وەزیران لەو لیستە بێت.

جيي باسه موقتەدا سەدر یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی شیعە لەعێراق‌و دژی بووی دەسەڵات‌و سوپای ئەمریكایە لە عيراق، بۆ ئەوەش شەڕی لەگەڵ سوپای ئه مريكا كردووە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *