كورد پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و سوننەش پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار وەرده گرن

هاوپەیمانی وەتەنییە بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی ڕۆزى شەممه ئاشكرای كرد كە هێزەكانی سوننە و كورد گەیشتووەنتە نیوچە رێككەوتنن لەگەڵ یەكتر بۆ ئالوگۆڕكردنی هەردوو پۆستی سەرۆكۆمار و سەرۆكی پەرلەمانى عيراق.
له وباره يه وه ئینتسار جبووری، سەركردە لە هاوپەیمانیەتییەكە رای گەیاند كە نیوچە رێككەوتننێك لەو بارەوە هەیە بۆ ئالوگۆڕكردنی پۆستەكان، واتە كورد پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن و سوننەش پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار و روونی كردەوە، رێككەوتننەكە لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە و دنیاوە پاڵپشتی دەكرێت و تا ئێستەش شیعە لەسەری نارازی نین.
وتيشى بۆ قۆناغی داهاتاوو وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لەلایەن كەسایەتییەكی سوننە پێویستە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی عێراق بكات لە كۆنگرە و كۆبوونەوە ناودەوڵەتییەكان و ئەوەش لەخۆیدا پەیامێكە بەوەی سوننە فەرامۆشكراو نین لە عێراق و ئاماژەی كرد، لە دیارترین كاندیدانی پۆستەكەش تا ئێستە ئەیاد عەلاوی و خەمیس خەنجەر و سەلیم جبوورین، ئەگەرچی لە هەڵبژاردن نەیبردووەتەوە.
ئەو سەركردەی هاوپەیمانی وەتەنییە ئاماژەی به وه شكرد كە تا ئێستە لایەنە سوننەكان بەفەرمی دیاری كردنی سەركۆماریان تاوتوێ و یەكلا نەكردووەتەوە كە رەنگە بكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان، روونی كردەوە، رەنگە سەركۆمارەكە كەسێكر تر بێت جیاواز لەو ناوانە، چونكە بابەتەكە بە گفتوگۆی لایەنەكانەوە پێوەستە.
راپۆرتەكانی رۆژنامەوانی بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئەم مانگە ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە سوننە و كورد گفتوگۆیان لە بارەی ئالوگۆڕی پۆستەكانیان كردووە كە هەردوولا رازی نەبوون لە كار و دەستكەوتی ئەو كەسایەتییانەی پۆستەكانیان بەناوی سوننە و كورد لە سەرۆكایەتی عێراق پڕ كردبووەوە بويه بيانوابووه ده بيت كورانكارييان تيدابكريت و له سةر ئاستى ده رهوه ش بشتكيرى كراوه.
ش.ك
سەرچاوە بەغدا تودەی

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *