حەشدی توركمانی : ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەركوك قبوڵ كراو نییە

عەرەب و توركمانەكانی كەركوك بەردوامن لەسەر دەبرینی ناڕەزایەتی و ئەنجامی هەڵبژاردن لە كەركوك رەتدەكەنەوە، یەكێتی كە بەتەنها هێندەی ئەو دوو پێكهاتە دەنگی هێناوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەكێتی بەتەنها شەش كورسی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا توركمان سێ‌ كورسی و عەرەبیش سێ‌ كورسی بردۆتەوە.
(عەلی حوسێنی) وتەبێژی حەشدی توركمانی بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، عەرەب و توركمان و هەندێك لایەنی كوردی، لەگەڵ سونەو شیعە هەمووی هاوار دەكەن كە ساختەكاری لە كەركوك كراوە.

وتیشی، دەبێت ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكانی كەركوك بكرێت، یان هەڵبژاردن هەڵبوەشێنرێتەوە.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك و پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، حوسێنی وتی، روودانی هەموو شت پێشبینی كراو دەبێت، دۆخەكە خراپ دەبێت، چونكە بریار لای میللەتە نەك حزب و حكومەت.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *