دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستیپێکردەوە

دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگرتنی، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سلێمانی دەستیپێکردەوە.

عوسمان عەلی لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە کۆی ٤٠ تا‌نكه‌ر نه‌وت کە بڕیارە له ‌به‌غداوه ‌بگاتە سلێمانی، تائێستا بەشێکی گەیشتووە و لە دوێنێوە دابەشکردنەکە دەستیپێکردووەتەوە و ٧٥٠ هەزار لیتر دابەشکراوە.

عوسمان عەلی وتیشی، له ‌مه‌ڵبه‌ندی پێنجەوە ده‌ستیان به ‌دابه‌شكردنی نەوت كردووەتەوە و ‌تا نه‌وتیان له‌به‌رده‌ستدا بێت به‌رده‌وام ده‌بن لە دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا.

لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، به‌هۆی كه‌می بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له ‌به‌غداوه ‌دێت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه ‌خاوه‌، به‌ڵام ئەوان ناوه‌ستن و هه‌ر بڕێك به‌ده‌ستیان بگات ده‌ستبه‌جێ دابه‌شیده‌كه‌ن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، لەناو سەنتەری سلێمانی دەستکرا بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا، بەڵام تائێستا لە کۆی ١١ مەڵبەند تەنیا چوار مەڵبەند نەوتی دوو ساڵ پێش ئێستایان بەسەردا دابەشکراوە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *