دژ به‌یه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت

هاوپه‌یمانییه‌ دژ به‌یه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت بۆ سه‌ر پارچه‌ پارچه‌بوونی ناوچه‌كه‌ و تا دێت كێبه‌ركێكان زياتر ده‌بن.

په‌یمانگه‌ی برۆكینگز: باس له‌وه‌ ده‌كات، هیچ لایه‌نێكیان ددان به‌ یه‌كتردا نانێن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌، به‌ڵكو سعوودیه‌ و هاوپه‌یمانانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا بیریان له‌ ڕێچاره‌یه‌ك وه‌ك دراوسێتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ پارێزگاری له‌ پێوه‌ندییه‌ ئابووری و سیاسییه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ جه‌نگی سووریاش كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ كێبه‌ركێدان له‌ عێراق، توانستی ئه‌م دوو وڵاته‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت و له‌ ڕووی بازرگانی و وزه‌ و گه‌شتیاری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سنوورێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕژێمه‌كه‌ له‌ڕووی خواست و ئامانجه‌كانیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ عێراق و سووریا پێوه‌ندیی نێوان توركیا و ئێران پشێوی و ئاڵۆزی تێدایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانیان و سیسته‌می سیاسی و ستراتیجییان له‌م ناوچانه‌ زیاتر بكه‌ن،  ئه‌نكه‌ره‌ بيوايه ، تاران هه‌وڵ ده‌دات ببێته‌ ناوه‌ندی بڕیار له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، هه‌روه‌ها ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ڕێی عێراق و سووریا و لبنان، هاوكات حكوومه‌تی توركیا بيوايه كه‌ گرووپ و میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ئێران پاڵپشتی ده‌كرێن، هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دن له‌ ده‌سه‌ڵات، له‌ ڕێی پشتگیریكردنی حزبوڵایش له‌ لبنان كاریگه‌ری ئێران بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیاد بووه‌، بۆیه‌ توركیا له‌وه‌ ده‌ترسێت ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی تاران هۆكار بن بۆ له‌ناوچوونی ئامانجه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕووسیا كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی جه‌نگی سووریا، توركیا له‌و كاته‌دا له‌ به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كان ده‌جه‌نگا له‌ عه‌فرین و ئیدلیبی سووریا كه‌ ئێران پشتگیرییان لێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كرد تاران هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ئیدلیب بڵاوه‌ پيبكات.  ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆی كێبه‌ركێكانی ئێران و توركیا له‌ عێراق و سووریا قووڵتر بێته‌وه‌، به‌ڵام پێ ده‌چێ ئێران له‌ لووتكه‌ بێت له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كه‌ ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی ئه‌نكه‌ره‌ زیاتر ده‌كات، هاوكات توركیا ترسێكی تری هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌رانبه‌ر حزبی په‌یه‌ده‌یه‌
توركیا بڕوای وایه‌ ئێران سوودی له‌ ڕووخانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا و وڵاته‌ دراوسێكانی بینیوه‌، هاوكات سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵدان بۆ دووباره‌ دروستكردن و دیزاینكردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ئێران بۆ تێگه‌یشتن له‌ ئامانج و خواسته‌كانی.
 توركیا ده‌یه‌وێت هه‌مان تاكتیك به‌كار بێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له‌ ڕێی میلیشیاكانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له‌ سووریا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ شاره‌زایییه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌یش بۆ سه‌پاندنی هێز و پێگه‌كه‌ی له‌ عێراق و سووریا وه‌ك ئێران.
رابورته كه باس له وه ده كات : ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعوودیه‌ به‌رانبه‌ر قه‌ته‌ر و ترسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، وای له‌ ئێران و توركیا كرد سیاسه‌ته‌كانیان ڕێك بخه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌ و دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌ نێوانیان له‌ ڕووی ئامانجه‌ هه‌رێمی و سیاسییه‌كانیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
بۆچوونی توركیا له‌سه‌ر ئێران ته‌نیا له‌ ڕووی كاره‌كانی تارانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو سیاسه‌تی وڵاتانی وه‌ك شانشینی سعوودیه‌ و میسر و به‌حرێن و ئیمارات و ئیسرائیل و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرنكه‌ بۆ توركیا، هاوكات پێشاندانی ڕق و كینه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك سعوودیه‌ و به‌حرێن و میسر ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی گرووپه‌ تیرۆریستی و میلیشیاكان و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر توركیا زیاتر ده‌بێت.
له‌ كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعوودیه‌ و ئیسرائیل، ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینن و به‌ پێویستی ده‌زانن ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌، توركیایش ئێران وه‌ك وڵاتێكی هه‌رێمی كێبه‌ركێكار ده‌بینێت و هه‌ندێك جار به‌ پێویستی ده‌زانێت ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه‌ و هه‌ندێك جاریش هه مه هه‌نگی له‌گه‌ڵ بكات.
ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *