كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنی پێنچ پارێزگا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

 

به‌هۆی هه‌بوونی سكاڵابه‌رده‌وامه‌كان ،ئه‌مرۆ كۆمسیۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد ده‌نگی ژماره‌یه‌ك وێسته‌گه‌یان له‌ (5) پارێزگا ره‌ت كردۆته‌وه‌ .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندوه‌ به‌گوێره‌ی یاسای كۆمسیۆن ژماره‌ (11)ساڵی (2017) ئه‌و لایه‌نه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌و سكاڵای پێشكه‌ش كردوه‌، بۆیه‌ رێكاره‌ یاسا و هونه‌ریه‌كان  ده‌گرینه‌ به‌ر ،چونكه‌ ده‌سته‌ی كۆمسیاران ده‌سه‌ڵاتیی هه‌یه‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكان .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی (1436) سكاڵا له‌سه‌ر ده‌نگی تایبه‌ت و گشتی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات  گه‌یشتۆته‌ ده‌سته‌ی كۆمسیاران، دوای وردبینی كردنی سكاڵاكان له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تیه‌كاندا،  (33) سكاڵای سوور هه‌بوون و ده‌نگی (103) وێستگه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌، كه‌ ده‌نگی ده‌نگه‌ده‌رانی پارێزگاكانی (ئه‌نبار ، موسڵ ، سه‌لاحه‌ددین ، هه‌ولێر ،به‌غدا)بووه‌.

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *