وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ناچاریان بکات لە سوریا بکشێنەوە و تا ئەو کاتەی حکومەتی سوریا بیەوێت، هێزەکانیان لەو وڵاتە دەمێننەوە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، “تا ئەو کاتەی پێویست بکات و مەترسی تیرۆر لە سوریا بمێنێت و حکومەتی دیمەشق بیەوێت، هێزەکانمان لە خاکی ئەو وڵاتەدا دەمێننەوە“.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هیچ کەس ناتوانێت ناچارمان بکات کارێک ئەنجامبدەین، کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لە ناوچەکە و جیهان سیاسەتەکانی خۆی دیاریدەکات“.
قاسمی ئەوەشی خستەڕوو، “دەبێت کەسانێک لە سوریا بچنە دەر کە بەبێ مۆڵەتی دیمەشق چوونەتە ناو ئەو وڵاتە و سەروەری خاکەکەیان پێشێلکردووە“.
ب.هـ