ژمارەیەک پەرلەمانتارى کوردستان داواى لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکانى هەڵبژاردن دەکەن

ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە نوسراوێک داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکەن کە کۆبوونەوەیەک تەرخانبکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەموکوڕییەکانى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ساختەکارییەکان.

بەپێى نوسراوەکە کە ناو و واژووى (٤٣) پەرلەمانتارى پەرلەمانى کوردستانى لەسەرە هاتووە، ئێمە ژمارەى یاسایی ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کە ناو و واژۆمان لە نوسراوەکە هاتووە، داوادەکەین کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان تەرخانبکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەموکوڕییەکانى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ساختەکارى لە ئەنجامەکانى.

ڕاشیدەگەیەنن، ئەو کەموکوڕی و ساختەکارییانە بووەتە هۆکارى نەمانى متمانە و دروستبوونى بۆشایی زیاتر لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان.

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەپێى ماددەى (٥٤) بڕگەى دووەم خاڵەکانى (٢-٣) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان هەروەها بڕیارى ژمارە(١)ى ساڵى ٢٠٠٥ کە پەیوەستە بە پرسە چارەنوسسازەکان ئەم داواکاریانەیان پێشکەشکردووە.

هاوکات ئارى عبدوللەتیف سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کە یەکێکە لە ئەندام پەرلەمانەکان کە واژووى کردووە لەسەر ئەو داواکارییە جەختى لە زانیارییەکانى نێو داواکارییەکەیان کردەوە.

 

ب.هـ

21520181323800_33057172_1990854467655360_8272563111853031424_n 21520181323800_33087564_1990854474322026_4725817910960848896_n

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *