له سەیدسادق دوو هاوڵاتی کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون

له سەیدسادق دوو هاوڵاتی کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون..بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێوە لە سەیدسادق، لەسەر کێشەی زەوی و زار پێنج کەس بوونە قوربانی.

کارگێری ئێشکگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت  راگەیاند، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کوژراوێک و سێ بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە، دواتریش لە کاتژمێر ٨:٠٠ یشدا تەرمی هاوڵاتییەک هێنرایە نەخۆشخانە، کە پەیوەندی بەو رووداوەوە هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ئەو دوو کەسە  یەکێکیان ناوی  (ئـ، س، ح) پیشه‌ی كاسبەو ته‌مه‌نی ٤٨ ساڵە، کەسەکەی دیکەشیان ناوی (ر، س، ح) پیشه‌ی مامۆستایە و ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وەو تا ئێستاش کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *