چپەیەك لەگەڵ شارى هەڵەبجەدا

جەمال بێدار

ھەڵەبجە! ئەی شارە کەسدارە بێ کەسەکەم! ئەی ئەو شارەی کە رۆڵە دڵسۆزە ھەژارەکانت چەند ساڵە بە دڵ بۆت دەگرین سەبارەت بەو ستەمانەی لێت کران و لێت دەکرێن و فرمێسکی چاویان گەواھیی دڵسۆزیی دەدات لەسەر پاکیی نییەتیان بەرامبەر بە تۆ، دوای دووساڵ بە بوونت ( بەناو) بە پارێزگا، ھێشتا ئەنجوومەنێکت نییە، حیزبەکانمان ھەر لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانت لە مرخێش مرخێشدان و بیریان بەسەر جەستەی زامدارتەوە نییە و بەزەییان بە ئاە و ناڵەی رۆڵەکنتا نایەتەوە، ئای لەو دڵە !!! ئادەی ھەڵسەوە و بە ووردیی چاوێ بگێڕە بە کۆڵانەکانتا، ئەوسا تێدەگەیت چەند کەس بەسەر وێرانیی تۆوە کاسپییان کرد و خانووی جوانیان پێکەوەنا، کەچی ئەوانەی کە رۆڵەی راستەقینەتن ھێشتا خانووەکانیان کەلاوەن و بۆیان نەکراونەتەوە!!! ئایا ئێستایش رۆڵەی دڵپاک و ھەنەزای فێڵبازی خۆت لە یەکتر جیاناکەیتەوە؟؟ دەبێت تاکەی رەش و سپیی تیاتدا تێکەڵ بن و لەیەکتر جیانەکرێنەوە؟؟ من ئیتر بەلامەوە نەنگە بێمە ناو ئەوانەوە کە بازرگانییت پێوە دەکەن و بەناوی یادکردنتەوە کۆدەبنەوە و قسەی بریقەدار دەکەن. من لەماڵەکەی خۆما بیرت دەکەمەوە و بۆت دەگریم و پارچە شیعرێک لەسەر مەزڵوومییەتت لە ناخمەوە دەھێنمە دەرەوە و بە مێژووی دەسپێرم ئەگەر مێژوویش خیانەتم لەگەڵدا نەکات.

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *