لەم ڕێگەوە شەڕی عەدالەت و بەرژەوەندیی خەڵک و دەنگدەر و تاکی ئەم وڵاتە ده کەین

باسك – ئاری عەبدولەتیف سه روكى فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی روزى دووشەممە 2018/5/21، بو ميدياكان زنى: بەپێی خاڵی پەیڕەو بە مادەی (54) بڕگەی (2) لە خاڵەکانی (3-2)، مافمان هەیە، تا لەم ڕێگەوە شەڕی عەدالەت و بەرژەوەندیی خەڵک و دەنگدەر و تاکی ئەم وڵاتە بکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان رياكه ياند لەگەڵ چەند فراکسیۆنێک و چەندین پارلەمانتاردا، بە فەرمیی، واژوومان بردە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لەسەر ساختەکاریی و تەزوویری پرۆسەی هەڵبژاردن.
وتيشى : داوامان کرد دەستبەجێ، تا خوێنەکە نەمەییوە، کۆبوونەوە بکرێ و پەرلەمان بە ئەرکی یاسایی و چاودێریی وەک دەسەڵاتی یەکەم هەستێت و بڕیاری یەکلاکەرەوەی دادگەرانە بدات.
ئەمەش بەپێی خاڵی پەیڕەو بە مادەی (54) بڕگەی (2) لە خاڵەکانی (3-2)، مافمان هەیە، تا لەم ڕێگەوە شەڕی عەدالەت و بەرژەوەندیی خەڵک و دەنگدەر و تاکی ئەم وڵاتە بکەین.

ش.ك

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *