مامۆستا تاهیر بامۆكی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و كچە تاقانەكەی ڕونكردنەوەیەكی بلاچوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیەکی خۆم وکچەکەم بلاو کردەوە لە مناڵی هەتا ڕۆژی شوو کردنی بەلام ئێستا هەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنوسن و وادەزانن کە ئەوە وینەی بوک و زاوایە”.

 
دەقی ڕونكردنەوەكەی مامۆستا تاهیر بامۆكی:

 

ڕوونکردنەوەیەک بۆ گشت بینەرو بەڕێزەکانی فەیسبوک و هەرکەسیک کە ئەو وێنەیەی من و کچەکەم دەبینیت کە بە جل و بەرگی بوکێنی یە وە بلاوم کردوەتەوە…
بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە، چەند وێنەیەکی خۆم وکچەکەم بڵاوکردەوە لە مناڵی هەتا ڕۆژی شووکردنی، بەڵام ئێستا هەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنوسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بوک و زاوایە…
بەریزان تکایە لەخوا بترسن، تکایە بەم ڕیشی سپی و مێزەری سپی یەوە گالتەم پێ مەکەن، من بۆیە ئەو وێنەیەشم لە ڕیزی ئەو وێنانەدا بڵاوکردەوە تا سۆزی باوکێتیم دەرببڕم، چەندە خۆش حاڵبووم بە شووکردنی کچەکەم، بۆیە داوای ڕیزو حورمەت گرتن لە هە مووتان دەکەم کە بەبێ حاڵی بوون لە بابەتێک یا لە وێنەیەک لە خۆتانەوە شت مەنوسن و بڵاو مەکەنەوە، جارێکی تر ڕێزم هەیە بۆ هە مووتان و چاوی کچەکەم ماچ دەکەم و داوای لێبوردنی لێ دەکەم دیارە ئەم ئینتەرنێت و فەیسبوکە بووە بە هۆکاری تێکدانی شیرازەی کۆمەلایەتی لە ولاتی ئیمەدا……..
تکایە لێم وەربگرن و لیم قبوڵ بکەن ئەو وێنەیە ی من لەگەڵ ئەو بووکە بچوکەدا کچەکەمە من لە سالی ۱۹٨٦ وە تەنها دایکی ئەو کچەم هاوسەرمە…
لەگەڵ ڕێزی مامۆستا گاهر بامۆکی بۆ هە موو لایەک.
٦ـ ڕەمەزانیـ ۱٤۳۹……۲۲ـ٥ـ۲۰۱٨ هە ڵە بجە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *