سه ره تا ى مانگی داهاتوو مووچەی مانگی ئادار دەست پێ دەكات

 

راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا به‌ باسنیوزی راگەیاند، لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە زانیاریمان پێدراوە بڕیارە لە 5 -6، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێت.
له‌وباره‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری،  راگه‌یاندووه‌، “لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو خشتەیەكی تازەی مووچە بڵاودەكرێتەوە”.وتیشی: هەموو هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان بدرێت.
بە پێی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجكردنی 317 ملیار و 545 ملیۆن دیناری داوە، كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەولێر بکات.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *