بەڕێوەبەری كۆمپانیای میكس میدیا راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە دەستیان بە گۆڕانكاری كردووە لە سیستەمی پەخشی تەلەڤزیۆنە ناوخۆییەكان. گوتیشی: “نرخی ئامێركەمان لە 90 هەزار دینارەوە بۆ 39 هەزار دینار دابەزاندووە”.
له ئيستادا كارتی کارکردنی ئامێرەكە مانگانە 3 هەزار دینارە، باسی لەوەش كرد کە هەر چەند رۆژ جارێك چەند تەلەڤزیۆنێکی ناوخۆیی دەخەنە نێو سیستەمە نوێیەكەیانەوە، لە داهاتوودا ئۆفەری دیكەشیان بۆ بەشداربووانیان دەبێت.
لە هەرێمی كوردستان سێ كۆمپانیای بواری پەخشكردنەوەی كەناڵە ناوخۆییەكان هەن.
ش.ك