ئه‌مڕۆ مەرزی پشتە (سەرتەک) دەکرێتەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی، بڕیارە سبەینێ جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی پشتە (سەرتەک) لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێراندا دەستپێبکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات: “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانیی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری دەروازە سنورییەکان بەمەبەستی وتووێژکردن لەبارەی کردنەوەی مەرزی پشتە (سەرتەک) لە نێوان هەرێم و ئێراندا سەردانی بەغدای کردووه‌.”
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات: “لەمیانی کۆبونەوەیان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی حکومەتی ناوەند، لایەنی پەیوەندیداری ئێران ئاگادارکراونەته‌وە کە لە کاتژمێری 7 ـی بەیانیی سبەینێ ھەینی 2018/5/24، هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی پشتە (سەرتەک) لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکاتەوە.”
مەرزی پشتە دەروازەیەکی سنوریی ناڕەسمییە و لە سنوری قەزای دەربەندیخاندایە، بە کردنەوەی مەرزەکەش سەدان کەس لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی رۆژھەڵات سوودمەند دەبن، مەرزی پشتە لەگەڵ دەروازە سنورییەکانی دیکە لە پاش ریفراندۆمەکەی مانگی ئەیلول لە لایەن ھەردوو حکومەتی عیراق و ئێرانەوە داخرا.

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *