165 واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەوڵەكانمان بەردەوامە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی عێراق و بۆ ئەو مەبەستە 165 واژۆمان كۆكردوەتەوە.

 

د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كوردیو ڕاگەیاند:” لە ڕۆژانی ڕابردوو لە بەغداد هەوڵێكی زۆرماندا، ئێمە نوێنەرانی هەر چوار حیزبی (یەكگرتوو و گۆران و كۆمەڵ و هاوپەیمانی) لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و نەتەوە یەكگرتوەكان و باڵوێزخانەی ئەمریكا و بەریتانیا و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی كۆمار… هتد بۆ ڕیسواكردنی تەزویر و هەڵوەشاندنەوەی”.

 

هەروەها وتیشی: پاشان گروپێكمان پێكهێناوە زیاتر لە 165 پەرلەمانتاری تێدایە بۆ بەستنی دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ دەركردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەكە و لێپێچینەوە لە تاوانباران، پێدەچێت بۆ ئەوە لە دانیشتنێكدا سبەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت.

 

د.موسەننا ئەمین ئەوەشی خستەڕوو: هەرچیمان پێ بكریت بۆ ڕیسواكردنی ئەو كارە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان دەیكەین، تا زیاتر بەدوای ئەم باسەدا بچیت بەڵگەی زەق و ڕونتر لەسەر ئەو كارە قێزەونە ئاشكرا دەبێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *