نیویۆرک تایمز: ئێران شوێنێکی نهێنی هەیە بۆ دروستکردنی موشەک

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت شارەزایانی بواری چەک لە ناوەندی میدڵبوری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئێران دەزگای نهێنی هەیە لە ناوچەیەکی بیابانی چۆڵی وڵاتەکەی.

ڕۆژنامەکە  رابورتيكى دا لەم بارەیەوە ده ليت: تیمێکی توێژنەوەی ئەم ناوەندە لە  ئەمساڵ سەیری بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی نوێی ئێرانیان کردووە له و فيديو يه دا موشەکی مەودا دور بينراوه.

تیمەکەی ناوەندی میدڵبوری بۆیان دەرکەوتوه ئەو شوێنە ى فيديوكه دەزگایەکی دیکەی نهێنی يه.

فابیان هنز ،کە یەکێکە لە توێژەرەوەکان، شتێک لە ڤیدیۆکە سەرنجی ڕاکیشا، ئەویش کارتۆنێک لە پشت جه نراله كانه نووسراوە شەهروود ئەمە وەهای لێکردن سەرنج بدەنە وێنە سەتەلایتیـیەکانی ناوچەی شەهروود، سەرئەنجام بە بینی ژمارەیەک وێنەی کۆنی چەندان ساڵەی ئەو ناوچەیە بۆیان ئاشکرابوو شوێنێک کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە شاری شەهروودەوە دورە و ساڵی 2013 تاقیکردنەوەی موشەکی لێکراوە و وەها پـێوەی دیارە چۆڵکراوە به لام  هێشتا کاری لێدەکرێت.

هه روه ها دەڵێن لەو بڕوایەدان لەو شوێنە پەرە بە تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و بزوێنەرەکانی موشەک دەدرێت.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *