هێزه‌ر ناوێرت: ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در به‌ هاوبه‌شێكی گونجاو ده‌زانێ

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: “ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ كارده‌كات كه‌ عێراقییه‌كان خۆیان ده‌ست نیشانیان ده‌كه‌ن”.

هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در به‌ هاوبه‌شێكی گونجاو له‌ عێراق ده‌زانێ، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ كارده‌كات كه‌ عێراقییه‌كان خۆیان ده‌ست نیشانیان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: كار له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی عێراق و گه‌لی عێراق ده‌ستنیشانی بكات، چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژ له‌ نێوان ئێمه‌و حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له به يوه نديه كانى.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *