شێروان زرار لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی باڵای رایگەیاند، بە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوەی دۆخەی ئێستا و راسپاردەو یاداشتی چوار لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران و یاداشتی پێنج لایەنی سیاسی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاردرا دەستبەرداری بەكارهێنانی هەژماركردنی ئەلیكترۆنی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، واتا بۆ هەڵبژاردنی 30/9 جیاكردنەوە و هەژماركردنی دەنگەكان بەشێوەی دەستی دەبێت .
شێروان زرار وتیشی، كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی رێگری بكات لە هەر كەم و كوڕیو هەوڵێكی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا.
ش.ك