دوای هەشت ساڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا بە هاوردەکردنی جگەری مریشک

نزیکەی هەشت ساڵە هاوردەکردنی جگەری مریشک بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە، بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەمەودوا رێگە بە هاوردەكردنی دەدرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەبەوەدەکات، ئامانجیان دابەزاندنی نرخی جگەر و پرنەكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیە لە لایەن كوشتارگەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی زیانە تەندروستییەکانەوە هاوردەکردنی جگەری مریشک قەدەغەکرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەی قاچاغ دەهێندرایە هەرێم چونكە لە عێراق هاوردەكردن قەدەغە نەبوو.

بەشێک لە فرۆشیارانیش دەڵێن، لە دوای بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە نرخی جگەر دابەزیووە هاوڵاتیان زیاتر دەیكڕن هەروەها كوالیتیەكەشی باشترە لەوەی كە لە رابردوو بە شێوەی قاچاغ دەهات.

لە ئێستا تەنها رێگە دراوە جگەری مریشك لە توركیاوە هاوردە بكرێت سەرجەمیشی ئەو جگەرانە بە كوالیتی كۆنترۆل تێپەڕدەبێت چونكە جگەری مریشك یەكێكە لەو خواردنانەی زوو تێك دەچێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *