ترامب له هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌ هۆشداری داوه‌يه‌ كۆریای باكوور

تره‌مپ له‌ لێدوانێكدا له‌ كۆشكی سپی روونیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ جیم ماتیس باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه‌ و له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌ش هۆشداری داوه‌ته‌ كۆریای باكوور و گوتی: “سوپاكه‌مان به‌هێزترینی جیهانه‌. ئێستا له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ زیاتر ئاماده‌ین”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆریای باشوور و ژاپۆنیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆریای باكوور ئاماده‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر یاخیبوونێك كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه‌ و گوتی، هیوادارم سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور كارێك نه‌كات كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. هه‌وره‌ها تره‌مپ به‌دووریش نه‌زانی له‌كاتێكی دیكه‌دا دیدار له‌گه‌ڵ كیم ئه‌نجام بدات.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *