داوای هاوكاری بۆ موسڵمانانی بۆرما دەكرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی نزیكبوونەوەی كاتی بارانی وەرزییەوە نزیكەی ملیۆنێك موسوڵمانی ئاراكان كە لە كەمپەكانی بەنگلادیشدا دەمێننەوە، پێویستیان بە پشتیوانی دارایی هەیە.

ناتالیا كانیم بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دەكای پایتەختی بەنگلادیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، چاوەڕوانین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاو بە قۆناغی پشتیوانی دارایی پێویست بدات بۆ موسوڵمانانی ئاراكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ساڵی 2018دا، داوای 950 ملیۆن دۆلار هاوكاری بەپەلەی كردووە بۆ نزیكەی ملیۆنێك پەنابەری ئاراكانی و 300 هەزار بەنگلادیشی، بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی بنەڕەتی بۆیان، بەڵام تا ئێستا تەنیا 17%ی ئەو هاوكارییە دەستەبەركراوە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *