موقتەدا سەدر،كوڕه مامی كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران

چەند سەرچاوەیەك له  ڕۆژنامەكانی عێراق ئاشكرایان كردووە:  موقتەدا سەدر وەك یەكەم براوەی هەڵبژاردن، (جەعفەر صەدر)ی كوڕی مامی كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و بەمەش دەیەوێت حیزبی دەعوە ناچار بكات بە قبوڵكردنی.
موقتەدا سەدر عەممار حەكیمی ڕاسپاردووە و داوای كردووە ئەم پەیامە بگەیەنێتە لایەنە سیاسی و نێو دەوڵەتیەكان.
ئاماژە بەوەش كراوە موقتەدا سەدر لە میانەی كۆبونەوە هاوبەشەكەی لەگەڵ هەریەكە لە باڵوێزانی سعود یە و ئەردەن و كوەیت و توركیا، بە ڕاشكاوی ئەمەی بەوان ووتوە.
جەعفەر سەدر كوڕی محمد باقر سەدر دامەزڕێنەری حیزبی دەعوەیە و بەمەش حیزبی دەعوە ناچار دەكرێت كە كاندیدبوونی ڕەت نەكەنەوە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *