دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە .. هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان

له را كه يه ندراويكى هاوبه شدا هه ريه كه له دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو رایدەگەیەنن، ماوەی دوو رۆژە نوسینگەی كۆمسیۆنی پارێزگای سلێمانی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلیكترۆنی و لەسەر هارد دیسك وەرگرتووە، بەڵام بە بیانووی جیاواز دەستی دەستی بە لایەنەكان دەكات.

لەراگەیەندراوێكدا دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو ئاماژەیان بەوەكردووە، “دوابەدوای بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەژێر فشاری لایەنە سیاسییەكان بە پێدانی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان بە لایەنە سیاسیەكان، بۆ دڵنیابوون و بەراوردكاری ئەنجامە راگەیەندراوەكانی كۆمسیۆن و كەشفكردنی تەزویرو ساختەكاری، ماوەی دوو رۆژە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لەرێگای نێردراوەكەیەوە بۆ بەغداد، وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلكترۆنی و لەسەر هارد دیسك وەرگرتوە، بەڵام بە بیانووی جیاواز جیاواز و بە هۆكاری نادیار دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەكان دەكات”.

هەروەها دەڵێن، “ئەوەش ئەو راستیە دەخاتە بەردەم لایەنەكان كە هەوڵەكان لەپێناو نەگەیشتنی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان، بۆ دەستكاریكردنیانەو هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان”.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *