ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شارۆچكه‌ی منبج له باكووری سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ئاشكرايكردوه تیمی كاری هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سووریا رێككه‌وتوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، به‌رپرسانی ئه مريكا و توركيا له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نهخشهڕێگهیهك رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌ك بكه‌ن، له پێناو “ئاشتی و سه‌قامگیری له منبج”.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، بڕیاره هه‌ریه‌كه له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی 4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو له واشنتن كۆببنه‌وه تايبه ت برسه.
ش.ك