دوو گه‌نجى رووسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده خه ڵه تێنن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی  به‌ریتانیا له دوای 18 خووله‌ك ئینجا جۆنسن بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ گه‌نجێكی رووسییه‌ نه‌ك نیكۆل باشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستووه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی  به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ساخته ى بو ديت له گه‌نجێكی رووسی و  وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌، واده‌زانێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیایه‌ و باسی په‌یوه‌ندی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆی بۆ ده‌كات.

گه‌نجه‌ رووسییه‌ كه  و هاوڕێكيه كی به‌ناوی لێكزس و فۆفان، به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندییه‌یان تۆماركردووه‌ و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوییان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و 18 خووله‌كه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ، كه‌یسی ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریپال كۆنه‌ سیخوڕه‌ رووسییه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یۆلیای كچی كردوه.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ داونینگ ستریت، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ن، له‌ به‌شێكی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌شدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی نیكۆل باشیشیان كردووه‌ كه‌ تازه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا هه‌ڵبژێردراوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی گوتووه‌: “گرنگه‌ رووسه‌كان ئه‌وه‌ بزانن شانشینی به‌ریتانیا پلانی هه‌یه‌ به‌ توندی رووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌ و بواری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ده‌وروبه‌ری پوتینیش ته‌سكتر بكاته‌وه‌”.

جۆنسن له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌شڵێت: “به‌ردێك له‌ گه‌ڕه‌كی كینسنگتۆنی له‌نده‌ن‌ فڕێده‌یه‌ خواره‌وه‌ به‌ سه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندێكی رووس ده‌كه‌وێت، هه‌ندێكیان له‌ پوتین نزیكن و هه‌ندێكیشیان نا”.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ناساندووه‌ گوتوویه‌تی: “ئه‌من حه‌زم له‌ قژی تۆیه‌”، كه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، جۆنسن خاوه‌ن قژێكی سه‌یره‌ و كه‌مجار رێكده‌كه‌وێت داهێنرابێت.

دوای ئه‌و هه‌موو باس و خواسه‌، گه‌نجه‌ رووسه‌كه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گوتووه‌: “سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و زانیارییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌”.

له ئيستاشدا به ريتانيا ئه مه به ياريه كى ترى سيخوره روسه كان ده زانيت و بابه ته كه به ريتانياى هه زاندوه.

ش.ك

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *