ئەردۆغان پیرۆزبایی لە موقتەدا سەدر دەكات
سەرۆك كۆماری توركیا بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەركردەی رەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی سائیرون ئەنجامدا.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا كە ئێوارەی دوێنێ هەینی لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامیداوە، هیوای خواستووە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی لە پاش سەركەوتن بەسەر داعش و لە 12ی ئایاردا لە عێراق ئەنجامدرا، ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو عێراقییەكان.

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە توركیا گرنگی زۆر دەدات بە یەكێتی‌و پێكەوەیی عێراق‌و هیوای سەركەوتنی بۆ موقتەدا سەدر خواستووە لە پێكهێنانی حكوومەتدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی رەوتی سەدر باسی لەوە كردووە كە توركمانەكانی عێراق باس لەوە دەكەن لە هەڵبژاردنەكەدا لە شاری كەركووك هەندێك ساختەكاری كراوەو ستەمیان لێكراوە، داوات لێدەكەم پشتیوانی پێویست پێشكەش بكەیت بۆ دۆزینەوەو چاككردنی ئەو ساختەكاریانە.

لای خۆشییەوە موقتەدا سەدر وێراِی سوپاس و پێزانینی ئاشكرایكردووە، مافی هەموو پێكهاتەكان بە توركمانەكانیشەوە دەپارێزن.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *