بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی داخراوە.
عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی هاغتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە 27-5-2018 ڕێگەی نێوان سلێمانی- هەولێر لەبەنداوی سماقوڵی بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران دەكرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: بە كردنەوەی ئەو ڕێگەیە فشاری سەر ڕێگەی سەرەكی كۆیە – هەولێر كەم دەكات.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی ڕێگەی سماقوڵی بەكۆتا گەیشتووە.
ب.هـ